تورکیا سەدان پەنابەری سووری دیپۆرتکردەوە

گوندەواری حەلەب – ئیدلب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا ٥٥٠ پەنابەری سووری کە ژمارەیەک ژن و منداڵیان تێدابوو، لە ڕێگەی دەروازەکانی باب سەلامە و گرێ سپی و باب ئەلحەوا بە زۆرەملێ دیپۆرتکردەوە.

چەند سەرچاوەیەک لە دەروازەکانی گرێ سپی و باب ئەلهەوا و باب سەلام بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە ٥٥٠ پەنابەری سورییان دیپۆرتی ناوچەکانی ژێر دەسهەڵاتی گروپە چەکدارەکانی سوریای سەر بە تورکیا کردەوە .

ڕوونیشیکردەوە، 75 پەنابەر لە لایەنی تورکیاوە ڕادەستی گروپە چەکدارەکانی سوریای سەر بە تورکیا کران لە دەروازەی. گرێ سپی ، هاوکات 185 پەنابەری دیکەش لە ڕێگەی دەروازەی باب سەلامەوە ڕادەستی ئەو گروپانە کران، و گواسترانەوە بۆ بنکەی لێکۆڵینەوە.

هەروەها تورکیا 290 پەنابەری ڕادەستی دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرەی پێشو) کردووە، لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهەوا.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوەکە دوای ئەوەهات کە تورکیا هەموو بەڵگەنامە و نانسنامەی کەسی لەو پەنابەرانە راگێشاوە و پەنجمۆریشیان وەرگیرا تا جارێکیتر نەگەڕێنەوە خاکی تورکیا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد یەزجی