ژووری وەرزشی – نۆرس پرێس
لەنێو 20 یاریزانی سەرەکی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا لەڕووی بەهای بازاڕەوە، 17 یاریزانیان ئەستێرەی یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەن، لەکاتێکدا تەنها 3 یاریزانیان سەر بە یانەکانی دیکەی ئیسپانیان.
بەگوێرەی رۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی، ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، یاریزانی ریاڵ مەدرید (23 ساڵ)، بەرزترین بەهای بازاڕی لە “لالیگا”دا هەیە، کە 150 ملیۆن یۆرۆیە، پێش 7 هاوکارەی لە “یانەی شاهانە” و 9 یاریزانی دیکەی بەرشەلۆنەی رکابەری کەوتووەتەوە.
لیستەکە بە بەکارهێنانی ژمارەی یاریزانان و داتاکانەوە ئامادەکراوە، کە پشت بە ماڵپەڕی بەناوبانگی “تانسفێر مارکێت” بەستراوە، لەو 20 یاریزانە، 9یان یاریزانی بەرشەلۆنەن، کە هەڵگری نازناوی خولی ئیسپانی وەرزی رابردوون 2022-2023، 8یان یاریزانی ریاڵ مەدریدن، 2یان یاریزانی ریاڵ سۆسیداد و یاریزانێکی ڤیاڕیالیشی تێدایە، لەکاتێکدا ئەستێرەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادەنەبوون، ئەتڵەنتیکۆ مەدرید و سیڤیلیا، ئەو دوو تیپەی بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکەن، لەگەڵ بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید و ریاڵ سۆسیداد.
لەو لیستەدا جود بێلینگهامی ئینگلیزی، ئەستێره ی “ریاڵ مەدرید” که له دوایین هاویندا به بڕی 103 ملیۆن یۆرۆ له بروسیا دۆرتمۆندوە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینی رابردوودا، بە بەهای بازاڕی 120 ملیۆن یۆرۆ هات بۆ یانە مێرێنگیەکە، لە پلەی دووهەمی گرانترین یاریزانی خولی ئیسپانیادا دێت، له کاتێکدا سێ یاریزانەکە: پێدری گۆنزالێز لە بەرشەلۆنە، رۆدریگۆ گۆس، و فیدی ڤاڵڤێردی لە پلەی سێهەمدا دێن، بەو پێیەی بەهای بازاڕی هەریەکەیان 100 ملیۆن یۆرۆیە.
ڤینیسیۆس و بێلینگهام و پێدری و ڤالڤێردی و رۆدریگۆ لە یاریزانانی ئێستای خولی ئیسپانیان کە بەهای بازاڕیان 100 ملیۆن یۆرۆ و زیاتریشی تێپەڕاندووە
ئەمەش لیستی 20 گرانترین یاریزانانی خولی ئیسپانیە:
- مارتن زۆپمێندی (ڕیاڵ سۆسیداد): بەهای بازاڕ: 40 ملیۆن یۆرۆ
- جێرمی پینۆ (ڤیلاریال): 40 ملیۆن یۆرۆ
- تیبۆ کۆرتوا (ریاڵ مەدرید): 45 ملیۆن یۆرۆ
- جواو کانسێلۆ (بەرشەلۆنە): 50 ملیۆن یۆرۆ
- میکێل مۆرینۆ (ڕیاڵ سۆسیداد): 50 ملیۆن یۆرۆ
- جواو فیلیکس (بەرشەلۆنە): 50 ملیۆن یۆرۆ
- ئەلیخاندرۆ باڵدێ (بارسێلۆنا): 50 ملیۆن یۆرۆ
- ڕافینها (بەرشەلۆنە): 60 ملیۆن یۆرۆ
- ژولس کۆندێ (بەرشەلۆنە): 60 ملیۆن یۆرۆ
- ئیدەر میلیتاو (ریاڵ مەدرید): 70 ملیۆن یۆرۆ
- ڕۆناڵد ئاراوخۆ (بەرشەلۆنە): 70 ملیۆن یۆرۆ
- فرێنکی دی یۆنگ (بەرشەلۆنە): 75 ملیۆن یۆرۆ
- ئۆرۆلین سیاومینی (ریاڵ مەدرید): 85 ملیۆن یۆرۆ
- ئێدوارد کاماڤینگا (ریاڵ مەدرید): 85 ملیۆن یۆرۆ
- گاڤی (بارسێلۆنا): 90 ملیۆن یۆرۆ
- فیدێ ڤاڵڤێردی (ریاڵ مەدرید): 100 ملیۆن یۆرۆ
- ڕۆدریگۆ گۆس (ریاڵ مەدرید): 100 ملیۆن یۆرۆ
- پێدری گوێنزالێز (بەرشەلۆنە): 100 ملیۆن یۆرۆ
- جود بێلینگهام (ریاڵ مەدرید): 120 ملیۆن یۆرۆ
- ڤینیسیۆس جونیۆر (ریاڵ مەدرید): 150 ملیۆن یۆرۆ