سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی قوربانیانی رووداوە دڵتەزێنەکەی حەمدانییە کرد

هەولێر – نۆرس پرێس

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شەممە 30ی9ی2023 له‌ شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بە یاوەریی ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی باڵای حكوومەت به‌شداریی لە پرسه‌ی قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی قه‌زای حه‌مدانییه‌ی كرد.

درەنگانی شەوی 26ی ئەیلوولی 2023، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێران لە قەزای حەمدانییە، زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 200 کەسی دیکەش بریندار بوون، وێڕای ونبوونی ده‌یان كه‌سی دیكه‌.

راستەوخۆ دوای رووداوەكە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه‌ بچن و ژمارەیەک لە بریندارانی ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواسترانەوە.