داعش ئەنجامی هێرشەکانی لە سوریا و عێراق و ئەفریقا بڵاودەکاتەوە

دێرەزوور-نۆرس پرێس

دوێنێ هەینی، داعش ئەنجامی هێرشەکانی ئاشکرا کرد، کە بە وتەی خۆی هەفتەی رابردوو ئەنجامیانداوە، لە سوریا و عێراق و ناوچەکانی ئەفریقا و ئاسیا.

رۆژنامەی ئۆنلاین ئەلنەبای رێکخراوەکە رایگەیاندووە کە ئەندامەکانی “هەفتەی رابردوو یەک هێرشیان لە سوریا ئەنجامداوە، لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، کە لە ئەنجامدا “سێ کەس کوژراون و برینداربوون”.

رۆژنامەی رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەندامەکانی لە یەک ئۆپەراسیۆندا سوپای عێراقیان لە کەرکوک کردۆتە ئامانج، کە لە ئەنجامدا “کوژرانی تاکە کەسێک” بووە.

لە رۆژئاوای ئەفریقا، رێکخراوەکە لە سێ ئۆپەراسیۆنەکانیدا دوو کەسی کوشتووە. بەپێی رۆژنامەکە، ئەفریقای ناوەراست “سێ هێرشی راگەیاندووە کە لە ئەنجامدا هەشت کەس کوژراون یان برینداربوون”.

هەروەها باسی لە یەک ئۆپەراسیۆنی مۆزەمبیق کرد کە لە ئەنجامدا “سێ کەس” کوژران و بریندار بوون.

لە خوراسان ئەو رێکخراوە باسی لە یەک ئۆپەراسیۆن کرد کە لە ئەنجامدا “کوژرانی سێ کەس”ی لێکەوتەوە.