هەولێر-نۆرپرێس
پۆڵندا رایگه‌یاند، ئەو موشەکەی لە مانگی (تشرینی دوەم/11)ی 2022 له خاکی وڵاتەکەی كه‌وته‌خواره‌وه و دو هاوڵاتی مەدەنی لە گوندێکی نزیک سنوری ئۆکرانیا کوژران، لەلایەن هێزەکانی کیێڤەوە لەکاتی روبەڕوبونەوەی هێرشی ڕوسیادا هەڵدراوه.
نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر دو کرێکاری کارگەیەکی وشککردنەوەی دانەوێڵە لە ئەنجامی تەقینەوەیەک کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی موشەکێکەوە لە گوندی بژیڤۆدۆڤ کە نزیکەی شه‌ش کیلۆمەتر لە سنورەوە دورە، گیانیان لەدەستدا.
ئەر روداوە لە کاتێکدابو کە بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا روبەڕوی هێرشێکی موشەکی روسیا بوەتەوە کە ژێرخانی و دامەزراوەکانی وزەی کردە ئامانج.
ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەوکاتە، لەنێویاندا بەرپرسانی پۆڵندا کە ئەندامی ناتۆیه، پێشبینیان کردبو کە موشەکەکە لە بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیاوه هاتبێت، هاوکات مۆسکۆش رەتیکردەوە هیچ بەرپرسیارێتییەک لە ئەستۆ بگرێت.
زبیگنیو زیۆبرۆ، وەزیری دادی پۆڵندا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه لەلایەن داواکاری گشتی پۆڵنداوه ئەنجامدراوه ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و موشه‌كه له‌لایه‌نه هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی ئۆكرانیاوه هه‌ڵدراوه و موشه‌كه‌كه ئۆكرانییه.
وەزیری دادی پۆڵندا هاوكات نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی هاوكارینه‌كردنیان له‌لایه‌ن کیێڤه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌نجامی هێرشه موشه‌كییه‌كه ده‌ربڕی.
کەوتنەخوارەوەی موشەکەکە لەوکاتەدا ترسی هەڵکشانی توندی شەڕی ئۆکرانیای دروستکرد، چونکە ئەندامێتی پۆڵندا لە ناتۆدا پێویستی بە ئەندامانی دیکە هەیە بەرگری لێبکەن ئەگەر خاکەکەی بەر هێرشی لایەنی سێیەم بکەوێت.
لە ماوەی دوای کەوتنەخوارەوەی موشەکەکە، وارشۆ پێشبینی کردبو کە بەهۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشەکێکەوە لە سیستەمی بەرگری ئۆکرانیادا رویداوه.
ئەندرێج دودا، سەرۆکی پۆڵندا لەوکاتەدا باسی له‌وه‌كردبو، هیچ ئاماژەیه‌ك نییه کە ده‌ریبخات هێرشێکی بە ئەنقەست بوە بۆ سەر پۆڵندا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه.ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەوکاتە، لەنێویاندا بەرپرسانی پۆڵندا کە ئەندامی ناتۆیه، پێشبینیان کردبو کە موشەکەکە لە بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیاوه هاتبێت، هاوکات مۆسکۆش رەتیکردەوە هیچ بەرپرسیارێتییەک لە ئەستۆ بگرێت.
زبیگنیو زیۆبرۆ، وەزیری دادی پۆڵندا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه لەلایەن داواکاری گشتی پۆڵنداوه ئەنجامدراوه ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و موشه‌كه له‌لایه‌نه هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی ئۆكرانیاوه هه‌ڵدراوه و موشه‌كه‌كه ئۆكرانییه.
وەزیری دادی پۆڵندا هاوكات نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی هاوكارینه‌كردنیان له‌لایه‌ن کیێڤه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌نجامی هێرشه موشه‌كییه‌كه ده‌ربڕی.
کەوتنەخوارەوەی موشەکەکە لەوکاتەدا ترسی هەڵکشانی توندی شەڕی ئۆکرانیای دروستکرد، چونکە ئەندامێتی پۆڵندا لە ناتۆدا پێویستی بە ئەندامانی دیکە هەیە بەرگری لێبکەن ئەگەر خاکەکەی بەر هێرشی لایەنی سێیەم بکەوێت.
لە ماوەی دوای کەوتنەخوارەوەی موشەکەکە، وارشۆ پێشبینی کردبو کە بەهۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشەکێکەوە لە سیستەمی بەرگری ئۆکرانیادا رویداوه.
ئەندرێج دودا، سەرۆکی پۆڵندا لەوکاتەدا باسی له‌وه‌كردبو، هیچ ئاماژەیه‌ك نییه کە ده‌ریبخات هێرشێکی بە ئەنقەست بوە بۆ سەر پۆڵندا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه.