سەروککۆماری عێراق بەشداری لە پرسەی قوربانیانی رووداوەکەی حەمدانییەدا کرد
هەولێر – نۆرس پرێس
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق، سەردانی ئەو کەنیسەی کرد کە پرسەی قوربانیەکانی رووداوی حەمدانییەی لێیە، لە نزیکەوە سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان کرد‌و رایگەیاند “ھەموو جیھان خەمبارە” بۆ ئەو رووداوە و راستەوخۆ بەشداری پرسەی قوربانیانی کرد.
سەرۆککۆمار گوتیشی، “ئامادەی ھەموو ھاوکارییەکین بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە، ھەمیشە پشتیوانی کریستیانەکانی عێراق دەبین لە ھەر شوێنێک بن”.
لەتیف رەشید لە پرسەی قوربانییەکانی حەمدانییە گوتی: ئەم کارەساتە تەنها بەسەر ناوچەیەکی دیاریکراوەدا نەهاتووە بەڵکو بەسەر سەرجەم گەلی عێراقدا هاتووە.
گوتیشی: “ئێمە لە عێراقی ئەمڕۆدا گرنگترین شت بەلامانەوە ئارامی و ئاسایشە، ئاسایشی بۆ هەموو تاک و گرووپ و ئایینێکی عێراقی، نابێت ئەم کارەساتەمان لەیادبچێت، بەڵکو دەبێت لێکۆڵینەوە لەسەرجەم لایەنەکانی بکەین”.
لە بەرامبەریشدا کەسوکاری قوربانیەکان داوایان لەسەرۆک کۆمارکرد کە خۆی لە نزیکەوە چاودێری لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ھۆڵێکی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە قەزای حەمدانییە بکات.
سەرۆککۆماری عێراق دوای رووداوەکەی حەمدانییە لە راگەیەنراوێکدا داوای لە ھێزە ئەمنییەکان و لایەنی پەیوەندی دار کرد دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەستپێبکەن و کەسانی کەمتەرخەم بدرێنە دادگا.
وێنێش، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه‌ی كرد و له دیداری مه‌تڕانیه‌ی مار بنهام و ساره، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه خێزانییه‌كه كرد و رایگه‌یاند، “كه‌مته‌رخه‌می و هه‌ستنه‌كردن به به‌رپرسیاریه‌تی له‌و رووداوه به‌دیده‌كرێت و له به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت رێكاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر”.
درەنگانی شه‌وی سێشەممەی پێشوو، له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، بە هۆی یارییە ئاگرینەکانەوە ئاگر لە هۆڵەکە بەربوو و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون، ئەم رووداوەش له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه.