“هەسەدە” دەستپیکردنی رێوشوێنەکانی خۆڕادەستکردنەوەی چەکدارانی دێرەزووری راگەیاند

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستپێکردنی رێوشوێنەکانی خۆڕادەستکردنەوەی بۆ ئەو چەکدارانە راگەیاند کە لە ماوەی رابردووداتێوەگلابوون لە رووداوە گێرەشێوێنییەکانی دێرەزووردا.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیان بڵاویانکردوەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات داوای لە “هەموو ئەو چەکدارانە کردووە کە هەڵهاتوون بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێم  و دەستیان لە رووداوەکانی ئەم دواییەی دێرەزووردا هەبووە، پەیوەندییان پێوە بکەن و دەست بە رێکارەکانی خۆڕادەستکردنەوەیان بکەن و ئەوپەڕی لە ماوەی 15 رۆژدا، کە لەمڕۆوە دەست پێدەکات، بگەڕێنەوە ناوچەکە”.

لەم ماوەی دواییدا ناوچەکانی رۆژهەڵاتی گوندەواری دێرەزوور گرژی و پێکدادانیان بەخۆوەبینی، لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارانی گێرەشێوێنی هەڵسوڕێنراو لە لایەن دیمەشق و تارانەوە سەریهەڵدا.

هەروەها لە راگەێنراوەکەدا داوا لە هەڵگرانی چەک کراوە لە گوندەواری دێرەزوور، کە چەکەکانیان رادەست بکەن و ئەوپەڕەکەی لە ماوەی 15 رۆژدا دەست بە رێکارە یاساییە پێویستەکان بکەن.

لە کۆتایی راگەێنراوەکەدا، هێزەکانی سوریای دیموکرات جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە “پاڵپشتیکردنی دانیشتوانی دێرەزوور، کە لە ئەنجامی هێرشە چەکدارییەکان بۆ سەر دامەزراوە خزمەتگوزاری و ئیدارییەکان زیانیان پێگەیشتووە”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی