32 پارت داوای سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین ده‌كه‌ن له رۆژئاوای كوردستان
قامشلۆ _ نۆرس پرێس
ژماره‌یه‌ك له پارته سیاسییه‌كانی قامشلۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایانگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ده‌ستدرێژی روته بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری نیشتمانی و هه‌ر كارێكی سه‌ربازی نوێ له ناوچه‌كه هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی تر سه‌باره‌ت به سوریا ئاڵۆزتر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 32 پارتی رۆژئاوای كوردستان له شاری قامشلۆ به‌یاننامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرش، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد.
ئه‌و پارتانه له به‌یاننامه‌كه‌دا باسیان لهوهكردوه، گرژكردنی دۆخه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه، پاڵنه‌ر ده‌بێت بۆ رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان له سه‌روی هه‌موشیانه‌وه قاعیده تا چالاكییه وێرانكارییهكانیان زیاد بكه‌ن، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایش و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌كات.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و مه‌ترسییانه پارته‌كان داوانكردوه هه‌ڵوێستێكی زبر به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بگیرێته‌به‌ر و قه‌ده‌غه‌ی ئاسمانی له ناوچه‌كه بكرێت به مه‌به‌ستی پاراستنی دانیشتوانی ناوچه‌كه له بۆردومانه‌كانی توركیا.
هاوكات داواشكراوه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌و له رێی گفتوگۆوه‌و دور له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ توركیا هه‌وڵی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م ناكۆكییه‌كان بدرێت به‌تایبه‌ت، كه ئه‌و وڵاته ئه‌ندامی ناتۆیه‌و ناتۆش كار له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش ده‌كات.