میلیشیایەکی سەر بە تورکیا کێبڵەکانی کارەبای وێستگەی ئاوی عەلوک دەدزێت
حەسەکە – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشەممەی پێشوو، میلیشیای حەمزاتی هەڵسوڕاو لە لایەن تورکیاوە، ئەو کێبڵانەی هێڵەکانی کارەبایان دزیوە، کە کارەبا دەدەن بە وێستگەی ئاوی عەلوک، لە رۆژهەڵاتی سەرێ کانیێ، لە باکوری حەسەکە، گواستیاننەوە بۆ بارەگا و بیرە کشتوکاڵیەکانیان لە ناوچەی عەلووک و دەوروبەری وێستگەکە.
سەرچاوەیەکی کارگێڕی لە وێستگەی عەلوک رایگەیاند، میلیشیای حەمزات کیبڵی کارەبایان لەو هێڵە سەرەکییەوە راکێشاوە کە کارەبا دەدات بە وێستگەی ئاوی عەلوک لە رۆژهەڵاتی سەرێ کانیێ و گواتوویانەتەوە بۆ نزیکەی 7 بارەگا و ژمارەیەک بیری کشتوکاڵی کە بە وزەی کارەبا کاردەکەن، بەبێ ئەوەی مەترسییەکەیان لەبەرچاو بگرن، کە دابینکەری سەرەکی کارەبایە بۆ ئەو وێستگەیەیکە ئاوی ناوچەیەکی بەرفراوانی لەسەرە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، دەربارەی ئەم سەرپێچییە لەلایەن گروپی حەمزاتەوە، بەڕێوەبەرایەتی وێستگەی ئاوی عەلوک ئاگادارکردنەوەیەکیان داوە بە میلیشیاکا، هەروەک نامەیەکی ناڕەزایەتیان داوە بە “شورتەی عەسکەری” و لایەنی تورکیا، بەبێ ئەوەی هیچ وەڵامێکیان بەدەست بگاتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ رەزامەندی لایەنی تورکی بەرامبەر بەوەی کە روودەدات.
وێستگەی ئاوی عەلوک تاکە سەرچاوەی ئاوی شاری حەسەکە و گوندەوارەکانی و تلتەمرە و لەلایەن تورکیاوە کۆنترۆڵ دەکرێت.
هێرشەکانی میلیشیاکانی “جەیش وەتەنی” بۆ سەر هێڵەکانی کارەبای وێستگەی عەلوک بەبەردەوامی دووبارە دەبنەوە، بەبێ ئەوەی هیچ وەڵام و دەستێوەردانێک لەلایەن تورکیاوە ببینرێت، ئەمەش بارگرانی بۆ سەر کیبڵەکان دروست دەکات و دەبنەهۆی بڕانی کارەبای وێستگەکە.