هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی لوتکەی دەرەوەی روسیا و سوریا ئەنجامدەدرێت

قامیشلۆ- نۆرس پرێس

دوێنێ، پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، هەفتەی داهاتووی بۆ کۆبوونەوەی نێوان سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و فەیسەڵ میقداد، هاوتا سوورییەکەی راگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، رۆژی 23ی ئاب، لاڤرۆڤ لە مۆسکۆ لەگەڵ میقداد وتووێژ دەکات.

میدیاکانی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە، کە هەردوولا پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و سووریا و پێشهاتەکانی سووریا و دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکەن.