چەند تیرۆریستێکی داعش لە بەغدا دەستگیر کران

هەولێر-نۆرس پرێس

لەنێو شاری بەغدا، پایتەختی عێراق، چەند تیروریستێکی داعش دەستگیر کران.

دەزگای هەواڵگریی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە: “بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان سەبارەت بە بوونی سێ تیرۆریست لەنێو بەغدا، دەستبەجێ تیمێكی كاری هەواڵگری لەلایەن مەفرەزەكانی هەواڵگریی بەغدا، رەسافە، پێك هێنرا و لە بۆسەیەكدا دەستگیر كران.”

ئاماژەی بەوەش كردووە: “تیرۆریستەکان دانیان بەوەدا ناوە كە ئەندام بوون لە ڕیزی چەتەكانی داعشدا و بەشدارییان لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستیدا کردووە.”

 دەزگاکە ڕوونیشی کردووەتەوە کە ئەو کەسانە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ وەرگرتنی سزای خۆیان.