هەولێر-نۆرس پرێس
ڤلادمیر پوتن سه‌رۆك كۆماری روسیا یاسایه‌كی نوێی په‌سه‌ند كرد كه به‌پێی یاساكه، 30ی (ئه‌یلول/9)ی هه‌مو ساڵێك ده‌كرێته پشو، تێیدا ڕوسیا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه نوێیه‌كان بۆ زێدی خۆیان.
ڤلادمیر پوتن پێشتر ڕه‌شنوسی یاسایه‌كی پێشكه‌ش به دۆمای ڕوسیا كردبو كه 30ی ئه‌یلولی هه‌مو ساڵێك به پشو دیاریبكرێـت، تێیدا ئه‌و وڵاته ئاهه‌نگی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆماری دنێتسك و لوهانسك و ناوچه‌ی زاپۆرۆژیا و خێرسن بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕوسیا ده‌گێڕێت
له 23 تا 27ی ئەیلول، ڕیفراندۆم سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ست بون به ڕوسیا له ناوچه‌كانی دنێتسك و لوهانسك و ناوچه‌ی زاپۆرۆژیا و خێرسن ئه‌نجامدرا.
زۆرینه‌ی ڕه‌های دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ده‌نگیان به په‌یوه‌ست بون به ڕوسیا دا و له 30ی ئه‌یلول پوتین و سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه له چوار هه‌رێمه‌كه ڕێككه‌وتننامه‌یان واژۆ كرد كه زه‌وییه نوێیه‌كانی ڕوسیا وه‌ك قه‌واره‌ی فیدراڵی كه مافی ته‌واویان هه‌یه قبوڵ كرد.