هەولێر – نۆرس پرێس
له چوارچێوەی 700 ملیار دینارەكەدا، 200 ملیار دینار خرایە سەر ئەژماری بانكیی هەرێمی كوردستان.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “ئەمڕۆ 200 ملیار دیناری دیکەی پارەی مووچە لەلایەن، بانكی بازرگانیی عێراق (TBI)ەوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردرا و خرایە سەر ئەژماری وەزارەرتی دارایی هەرێمی كوردستان.”
ئاماژەی بەوەش دا، 700 ملیار دیناری یەكەم بە تەواوی نێردرا و ئێستا دوو مانگی تر ماوە كە پێشتر بڕیاری لێ دراوە بە قەرز بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.
ڕۆژی یەكشەممەی رابردوو، بە دوو گوژمەی جیا، بڕی 500 ملیار دینار لەلایەن بانكی رەشید و رافیدەینەوە خرایە سەر ئەژماری بانكیی هەرێمی كوردستان و پاشان دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دەستی پێكرد.