زیاتر لە 50 هەزار دانیشتووی ناگۆرنۆ قەرەباخ ئاوارەی ئەرمینیا بوون

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فیلیپۆ گراندی، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، زیاتر لە 50 هەزار پەنابەری ناگۆرنۆ قەرەباخ گەیشتوونەتە ئەرمینیا، ئەوەش دوای ئەو گرژییەی دێت، کە ناوچە کێشە لەسەرەکان لەم دواییانەدا لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا بەخۆیانەوەبینی.

گراندی لە پلاتفۆرمی “X” بڵاویکردەوە کە ژمارەی پەنابەران لە هەر کاتژمێرێکدا زیاد دەکات، هەروەها کاروانەکانی UNHCR کە پێداویستی فریاگوزاریان هەڵگرتووە، هاوکاری ئەو پەنابەرانە دەکەن.

ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشدا کە کۆمیسیۆن ئامادەیە سەرچاوەی زیاتر کۆبکاتەوە بۆ پشتیوانیکردن لەو هەوڵە مرۆییانەی کە حکومەت و خەڵکی ئەرمینیا ئەنجامی دەدەن.

لە کاتێکی پێشتردا، سەرۆكی هەرێمی قەرەباخ رایگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم دامەزراوە حكومییەكانی هەرێمی قەرەباغ تا 1ی كانوونی دووەمی ساڵی 2024 واژۆ كرد.

بە گوێرەی ئاژانسی “رووسیای ئەمڕۆ”، سەرۆكی دانپێدانراوی هەرێمی قەرەباخ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم دامەزراوە حكومییەكانی هەرێمی قەرەباغ تا 1ی كانوونی دووەمی ساڵی 2024 واژۆ كرد.

بەپێی بڕیارەکە هەموو دامودەزگا و ڕێكخراوەكانی دەوڵەتی سەر بە ئیداری بە قەرەباغ هەڵدەوەشێنەوە، واتا هەرێمی قەرەباغ بوونی نامێنێت.