کەشناسی سوریا: هەفتەی داهاتوو پاڵەپەستۆیەکی نزم روو لە ناوچەکانی وڵات دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە کەشناسی سوریا لە بڵاوکردەنەوەی رۆژانەیدا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پاڵەپەستۆیەکی نزم لە رۆژی شەممەوە دەستپێدەکات، لەگەڵ بارینی باران و دابەزینی پلەکانی گەرما.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بۆ ئەم ماوەیەی ساڵ بەرزتر لە تێکڕای خۆیان دەمێننەوە، بە نزیکەی 2 بۆ 5 پلەی سەدی، کەشوهەوا تاڕادەیەک گەرمە و بەگشتی ئاسمان روونە، هەندێک هەوری پەرشوبڵاو بەسەر ناوچەی کەنار دەریاکانەوە دەردەکەون، تەمێکی تۆزاویی لە رۆژهەڵات و ناوچەی بیابانییەکاندا دەبینرێت.
راشیانگەیاندووە، کەش و هەوای شەوانە لە ناوچە شاخاوییەکان ساردە و لە ناوچەکانی دیکە مامناوەند.
ئاراستەی با له خۆرئاواوه بۆ باکووری رۆژئاوا دەبێت، له نێوان سوک و مامناوەندیدا، لە نیوەڕۆی هەینیدا بارانێکی چالاک دەبارێت و له کاتژمێرێکدا 60 کیلۆمەتر تێپەڕدەکات، هەروەها شەپۆلی دەریا شەپۆلی نزم دەبێت.
کەشناسی هۆشداریدا لە خۆڵبارین و تەم و مژ لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و بیابانەکان، ئەمە جگە لەوەی بارانێکی بەخوڕ لە ناوچە کەناراوییەکان دەبارێت.