هاوپەیمانان دووبارە باسی دێرەزوور دەکەن

قامشلۆ – نۆرس پرێس

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، پابەندبوونی خۆی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دووپاتیکردەوە.

ئێوارەی دوێنێ هاوپەیمانی نێودەولەتی سەربارەت بە دووبارەبوونی گرژی و ئالۆزی لە شارۆگەی زیابەی دێرەزووری ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە بەیاننامەیەکی بڵاویکردەوە.

هێزی هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پابەندن بە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هابەشاکانمان لە ناوچەکەدا لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش.

ئەو لە بەیاننامەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ناسەقامگیری ناوچەکە بەهۆی کردەوە توندوتیژییەکانی ئەم دواییە بووەتە هۆی زیانی گیانی، ئەمەش دەرئەنجامە ترسناکەکان دەسەپێنێت و تەنها رێگە بە دۆخێک دەدات کە هیچ لایەنێک نایەوێت، کەگەرانەوەی دوژمنی هاوبەشمان، داعشە”.

دوو رۆژ لەمەوبەر لە شارۆچکەی زیبانی سەر بە دێرەزوور دووبارە شەر وپیکدادان لە نێوان گرۆپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق و هەسەدەدا رویدا، دوای ئەوەی هەژمارێک چەکداری حکومەتی دزەیان کردبوو نێو زیبان، بەڵام هەسەدا توانی دەریانبکات و دۆخەکە کۆنترۆبکاتەوە.

هێزی هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، لە رێگەی پێشکەشکردنی راوێژ و هاوکاری و بەهێزکردن بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری ناوچەکە پاڵپشتی هێزە هاوبەشەکان دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو و هێزەکانی سوریای دیموکرات پابەندن بە دەستەبەرکردنی سەلامەتی خەڵک لەرێگەی رێگریکردن لە کردار و جموجوڵی گروپە تیرۆریستییەکان.

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر پابەندبوون لەگەڵ هێزەکان کراوەتەوە بۆ هەوڵدان بۆ دابینکردنی “ژینگەیەکی سەلامەت و سەقامگیر کە رێگە بە کۆمەڵگاکان بدات پێکەوە کاربکەن بۆ داهاتوویەکی گەشاوەتر لە ناوچەکەدا.”