دەسەڵاتدارانی تورکیا نزیکەی 700 پەنابەری سوریا دیپۆرت دەکەنەوە
ئیدلیب – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا 700 پەنابەری سوورییان لە رێگەی دەروازەکانی گرێ سپی و باب ئەلهەواوە لە باکووری سوریا بە زۆر دیپۆرتکردەوە.
تورکیا لە ژێر ناوی “گەڕانەوەی خۆبەخش” بەردەوامە لە بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانی بێدەرەتانی سوریا بۆ ناوچەکە داگیرکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان و میلیشیاکانیان لە ناو خاکی سوریا، ئەمە جگە لەوەی لە ناو ئەو پرۆسەیەدا هاوڵاتیانی وڵاتانی عەرەبی دیکەش هەن، بە گوێرەی پێگە کۆمەڵایەتییەکان ئەوانیش دیپۆرتی سوریا دەکاتەوە.
سەرچاوە کارگێڕییەکان لە دەروازەکانی گرێ سپی و باب ئەلهەواوە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، “دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 230 پەنابەری سوری، لە رێگەی دەروازەکانی گرێ سپی و باب ئەلهەواوە دیپۆرتکردۆتەوە و رادەستی میلیشیا چەکدارەکانی دڵسۆزیان کردوونەتەوە لەو دوو دەروازەیە”.
هاوکات بەپێی سەرچاوەکان، دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو) نزیکەی 470 پەنابەر، لە رێگەی دەروازەی باب ئەلهەواوە رادەستکردووەتەوە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوەکە دوای ئەوە هات، کە دەسەڵاتدارانی تورکیا هەموو بەڵگەنامە تایبەتەکانی دیپۆرتکراوەکانیان بردووە و پەنجەمۆریشیان گکردوون بۆ دڵنیابوون لەوەی ناگەڕێنەوە بۆ تورکیا.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی نۆرس پرێس لەو دەروازانەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە ژمارەی دیپۆرتکراوی زۆرەملێی سوریا گەیشتووەتە زیاتر لە 14 هەزار و 500 پەنابەر.