هێزەکانی حکومەت بۆردومانەکانیان بۆ گوندەوارەکانی ئیدلب نوێ دەکەنەوە
ئیدلب – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، هێزەکانی حکومەتی سوریا تۆپبارانی تۆپخانەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی گوندەوارەکانی ئیدلب لە ناوچەی کەمکردنەوەی توندبوونەوە لە باکووری رۆژئاوای سوریا نوێکردەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە راپۆرتەکان باس لە زیانی گیانی لەنێو دانیشتوانی سوریا دەکەن.
پەیج و میدیاکانی لایەنگری ئۆپۆزسیۆن رایانگەیاندووە، هێزەکانی حکومەت بە چەکی قورس شارۆچکەی ئەفێسیان لە رۆژهەڵاتی ئیدلب کردە ئامانج، ئەمەش لەکاتێکدایە کە زانیاری لەسەر زیانە گیانییەکان هەیە و بۆردومانەکەی حکومەت بۆ سەر ناوچەکە بووەتە هۆی برینداربوونی دوو کەس بە سەختی.
هەروەها هێزەکانی حکومەت کە لە بازگەکاندا جێگیر بوون، دارستانی گوندی بێنینیان لە لادێکانی باشووری ئیدلب بۆردومان کرد.
دوێنێ چوارشەممە، فرۆکە جەنگییەکانی رووسیا هەڵیانکوتایە سەر ناوچەکانی لادێی ئیدلب و حەما لە ناوچەی کەمکردنەوەی تووندوتیژی لە باکووری رۆژئاوای سووریا، هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی بۆردومانی هاوبەشی نێوان هەردوولا لە ململانێکان لە ناوچەکەدا.
ناوچەکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندن لە باکوری رۆژئاوای سوریا رووبەڕووی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆردومانی هاوبەشن لە نێوان هەردوو لایەنی ململانێکاندا، لە نێوان هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن، ئەمەش لەکاتێکدایە هیچ لێدوانێک لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سوریاوە لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنانە نەبووە، کە هەمیشە وایکردووە لە ئەنجامدا مردن و برینداربوونی هەردوو لا لێکەوتەوە.