ئەندامێکی هێزەکانی پاراستنی نیشتمانی لە ڕۆژهەڵاتی فورات کوژرا

شارۆچکەی حەمام لە دێرەزوور – نۆرس پرس

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەندامێکی هێزەکانی پاراستنی نیشتمانی بەهۆی سەختی بینەکەی  کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر تووشی بوو، لە کاتی پەڕینەوە لە ڕووباری فورات بۆ شارۆچکەی دیبان بۆ بەشداریکردن لە هێرشێک دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە بەرگریی نیشتمانی لە دێرەزوور ڕایگەیاند، “حمود موتەشر ئەلعومەر” (تەمەن 34 ساڵ)، ئەندامی بەرگریی نیشتمانی بوو، بەهۆی تەقەیەکەوە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەکاتی پەڕینەوە لە ڕووباری فورات تووشی بوو، گیانی لەدەست دا.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەلعومەر” لە شارۆچکەی ئەبو حەمام لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە هاتووە، هەروەها ئەندامێکی کۆنی بەرگری نیشتمانییە، و ڕاوێژکاری “فیراس ئەلجەهام” بوو فەرماندەی بەرگری نیشتمانی.

دوێنێ سێشەممە، بەرگریی نیشتمانی پرسەی دوو تەرمی ئەندامانی خۆی بەرێوەبرد کە لە هێرشەکەی سەر شارۆچکەی دیبان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر کوژران.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوە: ئەحمەد عوسمان