بۆردومانی تورکیا گوندێکی  حەسەکە کردە ئامانج

تل تەمر – نۆرس پرێس

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، هێزەکانی تورکیا  گوندێکی سەر بە شارۆچکەی تل تەمر لە باکووری حەسەکەیان توپباران کرد.

سەرچاوەیەکی  سەربازی به نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “هێزه کانی تورکیا و گروپە لایەنگرەکانی، گوندی دەردارە لە باکووری تل تەمر بەخەستی توپبارانکرد”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، هەروەها هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی مرۆڤەوە دەستنەکەوتووە.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، هێزەکانی تورکیا گوندی تل قەرەبەتیان لە گوندەوارەکانی باکوری ڕۆژئاوای تل تەمر  بە دەیان تۆپ  کردە ئامانج و زیانێکی ماددی بەرچاویان لە ماڵ و موڵکی دانیشتوانی ئەو گوندە گەیاند.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوە: ئەحمەد عوسمان