هەولێر-نۆرس پرێس
سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، مانگی دەستکردی “نور 3” لە لایەن هێزی ئاسمانی وڵاتهكهوه بە سەرکەوتویی رەوانەی خولگەی زەوی کراوە.
ئاژانسی “تەسنیم”ی ئێرانی له زاری حسێن دلیریان، وتەبێژی رێکخراوی بۆشایی ئاسمانی ئێران، بڵاویکردەوە، “مانگی دەستکردی نور 3 بە سەرکەوتویی لە خولگەی زەویدا بە دوری 450 کیلۆمەتر لە زەویەوە دانرا، لەلایەن هێزی ئاسمانی پیشەسازی ئێرانەوە”.
میدیاکانی ئێران لەم مانگەدا پشتڕاستیان کردەوە، کە تاقیکردنەوە تایبەتەکانی فڕینی مانگی دەستکردی ئێرانی “تۆلۆ 3” بە سەرکەوتویی تەواو بوە، هەروەها بەپێی خشتەی کاتی دیاریکراو دههێنرێته خوارەوە.
بهگوێرهی ئاژانسی ههواڵی ئیرنا، رێکخراوی بۆشایی ئاسمانی ئێران مانگی دەستکردی هەستەوەری دوری “تۆلۆ ٣”ی وەرگرتوە، پاش دەرچون لە تاقیکردنەوەکانی ئەم دواییە، کە لەلایەن کۆمپانیای پیشەسازی ئەلیکترۆنی ئێرانی (سائیران) بەرهەمهێنراوە.
چواری نیسانی ئهمساڵ عیسا زارپور، وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران، ئامادەیی 10 مانگی دەستکردی بۆ تاقیکردنەوە و هەڵدانی ئاسمانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، “قۆناغی تاقیکاریی بەستنەوەی پلاتفۆرمە ناوخۆییەکانی سۆشیال میدیا پێش ساڵی نوێ تەواو بوە”.
وەزیرهكهی ئێران رونیشیکردەوە، “ئەمساڵ بە پشتبەستن بە رەزامەندی ئەنجومەنی باڵای بۆشایی ئاسمان، پلانێکی وردمان هەیە بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی بۆشایی ئاسمان، ئێستاش 10 مانگی دەستکردمان هەیە کە ئامادەن بۆ تاقیکردنەوە و هەڵدانی بۆشایی ئاسمان”.