مەزڵوم عەبدی: لە پێغەمبەری ئیسلامەوە پەیامی پێکەوەژیان و لێبوردەیی فێربووین
قامشلۆ – نۆرس پرێس
شەوی دوێنێ سێشەممە، جەنەڕاڵ مه‌زڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە رایگه‌یاند: “ئەوەی لە پێغەمبەری ئازیز فێربووین پەیامە لێبوردەییەکەیه‌تی، کە داوای پێکەوەژیان و لێبوردەیی دەکات بەبێ گوێدانە جیاوازی بیروباوەڕ و کولتورەکان”.
مه‌زڵوم عەبدی له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی “X” رایگه‌یاند، “بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئومەتی ئیسلامەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی گەلەکەمان و سەرجەم مسوڵمانانی سوریا و جیهان دەکەم”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ئەوەی لە پێغەمبەری ئازیزمان فێربووین پەیامی لێبوردەییه، کە داوای پێکەوەژیان و كاری باش و لێبوردەیی دەکات، بەبێ گوێدانە جیاوازی بیروباوەڕ و کولتورەکان”.