برینداربوونی کەسێک بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، لە شارۆچکەی ئەلحسێنییە لە رۆژئاوای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە کەسێک بریندار بوو.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 351 کەس لە سوریا گیانیان لەدەستداوە کە 21 ژن و 74یان منداڵن، بەپێی ئامارێک کە بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێس تۆماری کردووە.

ناسر ئەلعایش، دانیشتووی شارۆچکەی ئەلحسێنییە، رایگەیاند، مینێکی چێندراو بە (عەدنان ئەلعەروە تەمەن 41 ساڵ)دا تەقیەوە، نزیک بە رووباری فورات، لەکاتی هەوڵدانیدا بۆ پەڕینەوە لە رووبارەکە.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەی مینەکە بووەتە هۆی ئەوەی کە ‘ئەلعەروە’ قاچی لەدەستبدات و بەشێکی دیکەی جەستەی بریندار بێت.

“ئەلعەروە” خەڵکی شارۆچکەی ئەلجنێنایە لە رۆژئاوای دێرەزوور، کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە و لە شارۆچکەی ئەلحسێنیە نیشتەجێیە کە لەژێر کۆنترۆڵدایە لە هێزەکانی حکومەتدایە، بە مەبەستی کارکردن هاتووەتە ئەو شارۆچکەیە.

لە سەرەتای مانگی ئابی ساڵی رابردوودا، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی چێندراو لە شاری بوکەمال لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.

ئامادەکردنی: ماهر مستەفا – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان