شەڕی نێوان گروپەکانی سوریا لە سەر دەروازەی حەمران وەستێندرا
حەلەب – نۆرس پرێس
دوای چەندین رۆژ لە شەر و پێکدادانی توند لە نێوان گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا (سوپای نیشتیمانی نزیک لە تورکیا و ئەحرار شەرقیە سەر بە بەرەی نوسرە) کە ململانەیان لە سەر کۆنترۆڵکردنی دەروازەیەکی سنوریان دەکرد، و چەکی قورسیان بەرامبەر یەکتریان بەکاردەهێنا، ئەمرۆ پێکدادانەکان راوەستان.
سەرچاوە سەربازییەکانی نێو سوپای نیشتمانی بە پەیامنێری نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، فەیلەقی سێی نێو سوپای نیشتیمانی، وەک هێزی جیاکردنەوەی نێوان ئەو دوو لایەنە بە فەرمانی هێزەکانی تورکیا دەستوەردانیان کردووە.
وتیان، هەوڵێک هەیە بۆ ئەنجامدانی رێکەوتنێک لە نێوان لایەنەکانی شەرەکە، و گەیشتەن بە رێککەوتن سەبارەت بە شێوازی بەرێوبەردنی دەروازەی حەمەران لە باکوری سوریا لە سەر سنوری تورکیا لە پارێزگەی حەلەب.
چاوەروان دەکرێت گروپە شەرکەرەکان لەو خاڵانە بکشێنەوە کە لە شەرەکانی ئەم دواییەدا کۆنترۆڵیان کردبوو.
رۆژی 21ی مانگ، شەر و پێکدادان لەنێوان گروپی تەحریر شام و گرۆپە چەکدارەکانی سوریا نزیک لە تورکیا دەستیپێکرد، لەسەر کۆنترۆڵکردنی دەروازەی حەمران لە جەرابلوس لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حەلەب، کە سەرچاوەیەکی گرنگی ئابوورییە لە ناوچەکەدا.