رووداوەکەی حەمدانییە.. بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک راگەیاند
هەولێر – نۆرس پرێس
شەوی رابردوو، هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا گڕی گرت، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەو رووداوە 100 کەسی تێپەڕاندووە و سەدانی دیکەش بریندارن.
لەبارەی رووداوەکەوە، نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، “له‌م كاته سه‌خت و به ئازاره‌دا، بير و خه‌ياڵمان لاى ئه‌وانه و ئاماده‌ى هه‌موو يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كين.”
لە راگەێنراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: “پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵم پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و قوربانييانه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له هۆڵێكى بۆنه‌كان له قه‌زاى حه‌مدانييه، گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون.”
هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو: “بير و خه‌ياڵمان لاى ئه‌وانه و ئاماده‌ى هه‌موو يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كين”.
بەهەمانشێوە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان “پرسە و سەرەخۆشی قووڵی” خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان دەکات و دەڵێت، “خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.”
دوێنێ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی رووداوەکە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی تەندروستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راسپارد بەزووترین کات بە هانای لێقەوماوانەوە بچن. مەسرور بارزانی دەڵێت، “ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دووپات دەکەینەوە.”
سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، کە له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ده‌یان ئۆتۆمبێلی ئه‌مبوڵانس و تیمه‌كانی پزیشكان و كارماندانی فریاكه‌وتن له قه‌زای حه‌مدانیه سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردن و وه‌رگرتن و ڕه‌وانه‌كردنی بریندارانن بۆ شاری هه‌ولێر”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنی برینداران ده‌كه‌ن، هاوكاری پێداویستی پزیشكی و چاره‌سه‌ری سوتان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی حه‌مدانیه كرا”.