بۆ جاری 27 هه‌م.. توركیا ئاوی وێستگه‌ی عه‌لوك له حه‌سه‌كه‌و گونده‌وارییه‌كه‌ی ده‌بڕێت
حه‌سه‌كه-نۆرس پرێس
نه‌واره سه‌بری، هاوسه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاو له شاری حه‌سه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ه‌مه رایگه‌یاند، له پێنجشه‌ممه‌ی رابوردوه‌وه له وێستگه‌ی ئاوی عه‌لوكی سه‌رێكانی، ئاو به‌ره‌و حه‌سه‌كه نه‌هاتوه.
سه‌بری به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی دو مانگی رابوردو، ته‌نها 15 رۆژ ئاوی خواردنه‌وه گه‌شتوه‌ته حه‌سه‌كه.
وێستگه‌ی ئاوی عه‌لوك كه ئێستا له ژێر ده‌ستی توركیادایه، تاكه سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی حه‌سه‌كه‌و گونده‌وارییه‌كه‌ی و شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مه‌ره.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019وه، توركیا 27 جۆر ئه‌و وێستگه‌یه‌ی له كار وه‌ستاندوه، كۆتا جاریان له مانگی رابوردودا به‌هۆی گرفتێك له وێستگه‌ی كاره‌بای دیرباسییه كه كاره‌با ده‌نێرێت بۆ وێستگه‌كه له‌كار وه‌ستاو گروپه چه‌كداره‌كان زیاتر له 8 میگا كاره‌بایان باركردبو له‌كاتێكدا ته‌نها 3 مێگا بۆ كاركردنی وێستگه‌كه پێویسته.