کۆلێژی پزیشکی دیمەشق دانپێدانانی نێودەوڵەتی لە فیدراسیۆنی جیهانی پەروەردەی پزیشکی وەردەگرێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە سوریا، رۆژی سێشەممە رایگەیاند، کۆلێژی پزیشکی مرۆیی لە زانکۆی دیمەشق باوەرپێکراوی نێودەوڵەتی لە فیدراسیۆنی جیهانی پەروەردەی پزیشکی (WFME) وەرگرتووە.

سەرۆکی زانکۆی دیمەشق، محەمەد ئوسامە ئەلجبان لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی حکومی سانای رایگەیاند، “زانکۆی دیمەشق یەکەم زانکۆی سوریایە کە ئەم باوەرپێکردنە بەدەستبهێنێت، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە کە بەشدارە لە بەردەوامیی نێودەوڵەتی دانپێدانانی بروانامەی فاکەڵتی پزیشکی مرۆیی لە زانکۆی دیمەشق”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوا وادە 1-1-2024 بوو بۆ بەدەستهێنانی باوەرپێکراوی نێودەوڵەتی، پێش ئەم وادەش ئامادەکارییەکان کراون.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا روونیکردەوە کە ئەم دانپێدانانە نێودەوڵەتییە گەرەنتی دەرچووی کۆلێژی پزیشکی مرۆیی دەکات ، هەروەها گەرەنتی بەدواداچوونی پسپۆری و بەدەستهێنانی خوێندن لە دەرەوەی وڵاتیش دەکات.