تورکیا ژمارەیەک دەروازەی سنووری لە باکووری سوریا دادەخات
گوندەواری حەڵەب – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، هێزەکانی تورکیا سێ دەروازەی سنوورییان لە باکووری سوریا داخست، کە تورکیا بە ناوچەکانی “قەڵغانی فورات”ەوە دەبەستنەوە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پێکدادانانەی کە لە باکووری حەڵەب لە نێوان دەستەی تەحریرشام (نوسرەی پیشوو) و “جەیش وەتەنی” هەڵسوڕاو لە لایەن تورکیاوە، روودەدەن.
لا کاتێکی پێشتری دوێنێدا، سەرکردە سەربازییەکانی فەیلەقی دووی سەر بە “جەیش وەتەنی” هەڵسوڕاو لە لایەن تورکیاوە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان ئەنجامدا کە لە ئەنجامدا ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی بەپەلە دروستکرا، بە ئامانجی وەستاندنی فراوانبوونی باڵادەستیی میلیشیاکانی کۆبووەوە لە ژێر ناوی “دەستەی تەحریر شام”دا، لە گوندەوارەکانی باب و ئەعزاز لە باکووری حەڵەب، لە میانی بەردەوامی پێکدادان و ئاوارەبوونی دانیشتووان بەهۆی گرژیی نێوان ئەو لایەنانەوە.
سەرچاوەیەکی ئیداری لە دەروازەی باب ئەلسەلامەوە، لە باکووری شاری حەڵەب، بە پەیامنێری نۆرس پرێسی راگەیاند، “هێزەکانی تورکیا نزیکەی کاتژمێر حەوتی ئێوارەی دوێنێ دەروازەکانی (الراعی، جەرابلوس، و باب ئەلسەلامە)یان داخستووە.
هۆکارەکەشیان بۆ گرژی نێوان ئەو دوو لایەنە گێڕانەوە، گوتیشیان داخستنەکەهاتووچۆی بازرگانی و سڤیل و تەنانەت ئەو شاڵاوی دیپۆرتکردنەوانەش دەگرێتەوە، کە ماوەیەکە تورکیا دەستی پێکردووە، تەنها “تیمە پزیشکیییە سەربازییەکان” ناگرێتەوە، بە گوتەی سەرچاوەکە.
ئەو سەرچاوەیە روونی کردەوە کە پڕۆسەی داخستنەکە، باری نائاساییە بەهۆی ئەو پشێوییە ئەمنییەی کە لە شارۆچکە و گوندەکانی ناوچەی “قەڵغانی فورات” لە گوندەواری حەڵەب بەدیدەکرێت، لە کاتێکدایە گروپەکانی سەر بە تەحریرشام لە پێشڕەویدان لەو ناوچانە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، کە داخستنەکە لەناکاو و تاکلایەنە لە لایەن تورکیاوە بووە، بەبێ ئەوەی کاربەدەستانی دەروازەکان لە حکومەتی کاتی ئۆپۆزسیۆن و گروپە چەکدارەکان لە باکوری سوریا ئاگادار بکاتەوە.
لە هەفتەی رابردووەوە، گوندەواری حەڵەب شەڕ و پێکدادانی نێوان “تەحریرشام” کە بەرەی نوسرەی پێشووە، و میلیشیاکانی سەر بەوان، دژ بە میلیشیاکانی فەیلەقی دووی ناو “جەیش وەتەنی” هەڵسوڕاو لە لایەن ئەنقەرەوە، بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازەی ئەلحەمران لە جەرابلوس لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حەڵەب، کە سەرچاوەیەکی گرنگی ئابوورییە لەو ناوچەدا.