لە ئاهەنگێکی هاوسەگیردا لە لە قەزای حەمیدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا زیاتر لە 110 کەس گیانیان لەدەستدا
هەولێر – نۆرس پرێس
لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا لە قەزای حەمیدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگر كەوتەوە، بەگوێرەى ئامارەکان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 110 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 200 كەسی دیکەش برینداربوون، ژمارەیەك لە بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانەكانی هەولێر كراون.
درەنگانێكی شەوی رابردوو، لەكاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریی خێزانێكی كریستیان لە قەزای حەمدانییە، ئاگر لە هۆڵی ئاهەنگگێڕانەكە كە نزیكەی 850 كەسی تێدابووە كەوتەوە، بە گوێرەی دواین زانیارییەكان، زیان بەر زۆرینەى ئامادەبووانى هۆڵەکە کەوتووە و زیاتر لە 110 كەس گیانیان لەدەستداوە و 200 كەسی تریش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی عێراق رایگەیاندووە، هۆڵی ئاهەنگگێڕانەكە، پێچەوانەی رێنماییەكان بە پلێتی ئەلیكۆبۆن، كە بەخێرایی گڕدەگرێت رووپۆشكراوە و دوای چەند خولەكێك لە كەوتنەوەی ئاگرەكە بەشێك لە هۆڵەكە داڕماوە.
دوای رووداوەكەش، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانى عێراق، بۆ بەدواداچوونی رووداوەكە، پەیوەندی بە پارێزگاری نەینەوا كرد و وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی راسپارد، هەموو هەوڵێكیان بخەنەگەڕ بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێكەوتووان.