هەولێر – نۆرس پرێس
لوتکەی سێ قۆڵیی چين، ژاپۆن و کۆريای باشوور، لوتکەيەکی ساڵانەيە لەنێوان ئەو سێ وڵاتەدا کە بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسيا ناسراون، خاوەنی دووەم و سێيەم و 12هەمين گەورەترين ئابووریی جيهانن.
ئەم لوتکەیە بۆ یەکەمجار لەساڵی 2004 لەلایەن کۆریای باشوورەوە پێشنیازکرا، وەک لوتکەيەک لە دەرەوەی چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئاسیا پڵەس سێ، لە ساڵی 2007، سەرۆکانی چین و ژاپۆن و کۆریای باشوور کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا و بڕیاریاندا لوتکەی ساڵانە ئەنجامبدەن.
لە ساڵی 2008 ژاپۆن، چين، کۆريای باشوور، يەکەم لوتکەی نێوانيان لە شاری فوکۆکای ژاپۆن ئەنجامدا.
ئامانجی لوتکەکە تيشک خستنەسەر پاراستن و بەهێزکردنی پەيوەندييەکانی نێوان ئەو سێ وڵاتە و تاوتوێکردنی ئابووریی ناوچەکە هەروەها بەهاناوەچوونی کارەساتە لەناکاوەکان.