بەغدا پێکهاتەی سیاسی ئێستای سوریا بە باشتر دەزانێت وەک لە رابردوو
هەولێر – نۆرس پرێس
سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە دۆخی سوریا راگەیاند و وڵاتی دراوسێی “بە پێکهاتە سیاسییەکەی ئێستایەوە”ی پێ باشتر بوو لەوەی کە بە “بەدیلێکی نادیار” وەسفی کرد.
سودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “زە ناشیناڵ” رایگەیاندووە، کە لەسەر بنەمای باشتربوونی پەیوەندییەکانی ناوچەکە و باوەری “پتەو”ی خۆی کە “سووریا بەو پێکهاتە سیاسی و گەلەی ئێستای، باشترە لە بەدیلێکی نەناسراو کە لەوانەیە پاڵ بە ناوچەکەوە بنێت بۆ ئەوەی بچێتە ناو شەرێکی نوێ لە ناوچەکەدا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر پشێوییەکی ئەمنی لە سوریا دەتوانێت ببێتە هۆی سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بە “پێویستی” کرد بۆ دووبارە پەیوەندیکردن لەگەڵ سوریا و دابینکردنی پێداویستییەکانی گەلەکەی.
سەبارەت بە دۆخی ئەمنی عێراق و پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سودانی لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئیماراتی ئینگلیزی بە زمانی ئینگلیزی رایگەیاند کە “داعش” ئەمرۆ نوێنەرایەتی هەرەشەیەک بۆ سەر دەوڵەتی عێراق ناکات، و چیتر پێویست ناکات بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە بۆ رووبەرووبوونەوەی رێکخراوەکە پێکهاتبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت “خشتەی کاتیی روون” هەبێت بۆ بەردەوامی بوونی هێزە بیانییەکان.