ریال مەدرید شوێنگرەوەی ئانچێلۆتی دەستنیشان دەکات

ژووری وەرزشی – نۆرس پرێس

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن، پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدرید.

رادیۆی مارکا بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە ئاڵۆنسۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرکوزن تاوەکو 2026 نوێکردووەتەوە، بەڵام ئەگەرەکانی چوونە دەرەوەی زیندوون.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەی بیڵد روونیکردووەتەوە، ئاڵۆنسۆ رێکەوتنێکی نهێنی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە هەیە، بەوەی هەر کاتێک چاڤی بیەوێت لیڤەرکوزن جێبهێڵێت، ئەوا پێشتر دەستەی کارگێڕی یانەکە ئاگادار دەکاتەوە و دواتر دەست لەکاردەکێشێتەوە.

ماتیاس براتس، رۆژنامەنووس لە رادیۆی مارکا ئاشکرای کردووە، دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید، گەیشثوونەتە ئەو بڕوایەی، لە دوای چوونە دەرەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی، ئاڵۆنسۆ ببێتە راهێنەری لۆس بلانکۆس.

پێشبینی دەکرێت لە هاوینی ساڵی 2024 ئانچێلۆتی ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل و باس لە رێکەوتنێکی سەرەتایی لە نێوان هەردوولادا دەکرێت.

ەڵکو بایرن میونشنیش لە نزیکەوە چاودێری دەکات و دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەی تۆماس توخێل.

پێشتر ئاڵۆنسۆ لە ساڵانی نێوان 2019 تاوەکو 2022 راهێنەری ریال سۆسیداد بوو.