هەولێر-نۆرس پرێس
سه‌رۆكۆماری توركیا واده‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیلی بۆ توركیا ئاشكرا ده‌كات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وان له‌نێو فڕۆكه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئازه‌ربێجان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا خه‌ریكی رێكخستنی واده‌ی سه‌ردانی بنامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیله بۆ توركیا.
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی ناتانیاهۆ بۆ توركیا له‌نێوان مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌بێت، دواتر سه‌رۆككۆماری توركیا سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات.
سه‌رۆككۆماری توركیا راشیگه‌یاند، توركیا و ئیسرائیل به‌رده‌وامن له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له زۆربه‌ی بواره‌كاندا.
روونیشیكرده‌وه، هه‌موومان ده‌زانین ئیسرئیل سه‌رمایه‌كانی به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌چێت، كارێكی عه‌قڵانییه ئه‌و سه‌رمایه بێنین بۆ توركیا، له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیل قسه‌مان كردووه و رازیبوونه ئه‌مه بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2018، توركیا باڵیۆزی خۆی له ئیسرائیل كشانده‌وه به‌هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری فه‌له‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات پچڕا، پاش چه‌ندین دیدار و سه‌ردانی هه‌ردوولا، په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بوونه‌ته‌وه.