داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ده‌كرێت رێكاره‌كانی گه‌شتكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێكبخات
قامشلۆ-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی ناوخۆ له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ری هه‌رێمی جزیره، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خێڵه‌كان و داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رۆشنبیران و پیاوانی ئایینی له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به ده‌سته‌كه كۆبوه‌وه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا داواكرا ده‌سته‌كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌باره‌ت به رێكاره‌كانی گه‌شت و چون و هاتن بۆ هه‌رێم رێكبخات كه به‌هۆی ژماره‌ی په‌نابه‌رانی رۆژئاواوه پێویسته.
هاوكات ئاماده‌بوه‌كان داوایان له ده‌سته‌كه كرد به خێراییی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سكاڵای هاوڵاتیاندا بكات و نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و سكاڵا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابمه‌زرێنێت.
هاوكات به‌پێویستیان زانی رێكاری توند بگیرێته‌به‌ر سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ئه‌وانه‌ی نه‌شیاو به‌كاری ده‌هێنن.
ده‌وران هاشمی، كارگێڕی له نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایش بۆ نۆرس پرێس وتی، ئامانج له‌و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه ئه‌رزشمه‌نده‌كان تاوتوێكردنی میكانیزمی كاره‌كانی ده‌سته‌كه‌و په‌ره‌پێدانییه‌تی به‌پێی ئه‌و پێشنیارانه‌ی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگاوه ده‌كرێن.
باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م ئه‌و ره‌خنه‌و سكاڵا‌و پێشنیارای ده‌كرێن، هاوپێج له‌گه‌ڵ راپۆرتی رێكخراودا بۆ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسایش به‌رزده‌كرێنه‌وه.
رونیشكرده‌وه، كه ئه‌و جۆره دانیشتن و كۆبونه‌وانه، ئاستی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئاسایش و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌رز ده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان له ئێستادا له وڵاتانی ئه‌وروپی وه‌ك: (فه‌ره‌نسا، سوید، دانیمار، فنله‌ندا، روسیا، نه‌رویج سویسرا) نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، له شوباتی 2014 له رۆژئاوای كوردستان دامه‌زراوه‌و له‌ناو پێكهاته‌كه‌یدا سه‌رجه‌م پێكهاته ئیتنی و ئایینیه‌كانی ناوچه‌كه نوێنه‌رایه‌تیان تێیدا هه‌یه.
له پۆستی دامه‌زراوه‌كاندا (كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و سریان و ئه‌رمه‌ن و شه‌ركه‌س) رۆڵ ده‌گێڕن.
“ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندن” له به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌و رۆڵی “حكومه‌ت” ده‌گێڕێت.
له خوار ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه “ده‌سته‌كان” هه‌یه، كه كاری وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی “دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی” گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه‌و كاری “په‌رله‌مان” ده‌كات.