بانکی ناوەندی بەهای لیرەی بەرامبەر بە دراوە بێگانەکان دابەزاند

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی سوریا، لە نرخ دانانێکی نوێدا بۆ حەواڵە و ئاڵوگۆڕی دراو، دابەزاندنی بەهای لیرەی سوری بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بە رێژەیەکی بەرچاو راگەیاند.

نرخی نوێ بوو بە 11,200 لەبری 10,900 بۆ هەر دۆلارێکی ئەمریکی.

نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە لیرەی سوری لە بازاڕی رەش و لە چالاکییە ئابوورییەکاندا، بە نزیکەی 13,500 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.

بە گوێرەی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، کە بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، نرخی یەک دۆلار لە بازاڕی قامیشلۆدا بە 14,000 لیرە بۆ فرۆشتن و 13,800 لیرە بۆ کڕین مامەڵەی پێوەکراوە.

لە دیمەشقی پایتەخت نرخەکە گەیشتووەتە 13,500 لیرە بۆ فرۆشتن و 13,350 لیرە بۆ کڕین.

لە حەڵەبیش 13,450 لیرە بۆ کڕین و 13,600 بۆ فرۆشتن، بەپێی ماڵپەڕی “ئەمڕۆی لیرەی”.

نرخی ئاڵوگۆڕی یەک دۆلار لە ئیدلب گەیشتە 13,750 لیرە بۆ کڕین و 13,850لیرە بۆ فرۆشتن.

 هەروەها لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان 13,900  لیرە بۆ فرۆشتن و 13,800 لیرە بۆ کڕین مامەڵەی پێوەکراوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: روبین عومەر