ئەمڕۆ دادگای ئوسترالیا بڕیار لەسەر چارەنووسی ژن و منداڵەکانیان لە کامپەکانی رۆژئاڤا دەدات

حەڵەب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای فیدراڵی ئوسترالیا چارەنووسی هاووڵاتییان و ژن و منداڵەکانی لە کامپەکانی ئەندامانی داعش لە رۆژئاوای کوردستان دیاری دەکات، پێدەچێت بڕیارەکە لە بەرژەوەندی گەڕانەوەیان بێت بۆ وڵاتەکەیان، لە هەمانکاتدا جەخت لە سەرکەوتنی پرۆسەکە دەکرێتەوە، وەک لەلایەن رێکخراوی رزگارکردنی منداڵانەوە داواکراوە.

پارێزەران و خێزانەکان هەوڵ دەدەن دادگای وڵاتەکە رازای بکەن، کە پشت بە گەڕانەوەیەکی “سەرکەوتوو”ی گروپێک لە “ژنانی داعش” و منداڵەکانیان لە ساڵی رابردوودا ببەستن، ئەمەش وەک بەڵگەیەک بەکاربهێنن کە حکومەت دەتوانێت زیاتریان بگەڕێنێتەوە ماڵەوە.

کەناڵی یەکەمی ئوسترالیا لە “زاری دای لی ئین” پەرلەمانتاری سەربەخۆوە رایگەیاندووە، “دیالۆگی کراوە”ی حکومەت سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەو خێزانانەی پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە بۆ ئوسترالیا دەکرا بەرهەمدار بێت و “ترسەکان بڕەوێنرێتەوە”.

شەڕێکی یاسایی بۆ دیاریکردنی “دوا رێگا” لە نێوان لایەنگر و دژەکانی گەڕانەوەی ژنەکانی ئەندامانی داعش و منداڵەکانیان لە دادگای فیدراڵیەوە دەستیپێکردووە، بە هاندانی رێکخراوی رزگارکردنی منداڵان – ئوسترالیا، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە داوای گەڕاندنەوەی بەپەلەی 11 ژن و 20 منداڵی ئوسترالییان بۆ وڵاتەکەیان کردووە.

ئەوەشیان بە دادگا راگەیەندووە کە بە گشتی 34 ژن و منداڵی خاوەنی رەگەزنامەی ئوسترالین، یان مافی رەگەزنامەیان هەیە، لە کامپی رۆژ لە رۆژئاڤادا هەن.

پیتەر مۆریسی، پارێزەری رێکخراوی رزگارکردنی منداڵانی ئوسترالیا لەکاتی روونکردنەوەی بە دۆسیەکەدا و گوتی حکومەت ئەرکێکی ئەخلاقی لەسەرە بۆ گێڕانەوەی ئەو گروپانە، کە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا تووشی “دۆخێکی ترسناک” بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم حاڵەتەدا دۆخی ئەو کەسانەی کە ماونەتەوە ترسناک و مەترسیدارە، جەختیشی لەوە کردەوە کە پلانێک هەیە بۆ گەڕانەوەی زیاتری ژن و منداڵان لە کامپی رۆژ.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت “رێککەوتن یان لێکتێگەیشتن”ی لەگەڵ بەڕێوبەریی خۆسەریی رۆژئاڤا و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەیان.

مۆریسی گوتی “بەڵگەی روون” هەیە لەسەر پەیوەندی بەردەوامی حکومەت لەگەڵ بەڕێوبەریی خۆسەریی رۆژئاڤا، کە بووە هۆی گەڕانەوەی چوار ژن و 13 منداڵ لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوودا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە “دژایەتی” ئەو ئارگیومێنتەی حکومەتی ئوسترالیایە کە دەڵێت هیچ کۆنتڕۆڵێکی بەسەر ژنان و منداڵاندا نییە و بەڕێوبەریی خۆسەریی رۆژئاڤا  “سەرپشکە” لە گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان.

دادگا و پارێزەران وادەیەکی چاوەڕوانکراویان بۆ بڕیاردانی کۆتایی لە سەر ئەو دۆسیەیەدا دیاری نەکردووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر