لە دەروازەی ئەلحەمران چەند ئەندامێکی “تەحریرشام” کوژران و بەدیل گیران

حەڵەب – نۆرس پرێس

شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان دوو میلیشیای “جەیش وەتەنی” هەڵسوڕاو لە لایەن تورکیاوە، لە ناوچەی ئەلباب لە رۆژهەڵاتی حەلەب.، بەردەوامییان هەیە، نیوەشەوی دوێنێش سێ ئەندامی دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو) کوژران و سیانی دیکەیان بە دیل گیران.

لە هەفتەی رابردووەوە لە گوندەواری حەڵەب، شەڕی نێوان بەرەی نوسرە و میلیشیاکانی هاوپەیمانیان، دژ بە میلیشیاکانی فەیلەقی دووی سەر بە “جەیش وەتەنی” هەڵسوڕاوی تورکیا، بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازەی ئەلحەمران لە جەرابلوس لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حەڵەب، کە سەرچاوەیەکی گرنگی ئابوورییە لە ناوچەکەدا، بەردەوامی هەیە.

پەیامنێری نۆرس پرێس رایگەیاند، شەڕ و پێکدادانی توند، بەبەکارهێنانی دۆشکەی قورس و هاوەن، لە نێوان هەردوولا لە چواردەوری گوندی دابیق لە باکووری حەڵەب و گوندەکانی ئەلنوعمان و تل بەتاڵ و برعان لە گوندەواری شاری باب روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەحریر شام، بە پاڵپشتی ئەحرار شام – کەرتی رۆژهەڵات و میلیشیاکانی “کۆمەڵەی ئەلشەهبا”، هەوڵیانداوە هێرش بکەنە سەر گوندی ئەلنوعمان لە گوندەواری باب، لە نێوان پێکدادانی توندوتیژدا لە چەندین بەرەی دەوروبەری گوندەکە، لە ئەنجامدا شەش ئەندامی یەکەمیان کوژران و بەدیل گیران.

یەکشەممەی رابردووش، دانوستانەکانی نێوان سەرکردەکانی ئەو دوو لایەنە سەبارەت بە هاوبەشیکردنی قازانجی دەروازەی ئەلحەمران لە باشووری جەرابلوس لە لگوندەواری رۆژهەڵاتی حەڵەب شکستی هێنا، ئەمەش بووە هۆی دووبارەبوونەوەی شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەو میلیشیانەدا، لە ئەنجامدا حەوت کەس لە هەردوو لایەن کوژران، ئەمە جگە لەوەی نزیکەی 20ی دیکەش برینداربوون کە هەندێکیان برینەکەیان مەترسیدار بوون.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر بۆردومانێکی ئاسمانی نەناسراو بارەگای میلیشیاکانی ئەحرارئەلشام-کەرتی رۆژهەڵاتی نزیک بە شاری باب کردە ئامانج و بەهۆیەوە 4 ئەندام کوژران و 3ی دیکەش برینداربوون.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنەوەی: مالین محەمەد