لە نیشتنەوەیەکی ئاسمانیدا.. سەرکردەیەکی دیاری “داعش” لە سوریا دەستگیر کرا

حەسەکە – نۆرس پرێس

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ی راگەیاند، ئەویش لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی فرۆکەوانیدا هات لە باکووری سوریا.

فەرماندەیی ناوەندی لە راگەێنراوێکدا کە درەنگانی شەوی دوێنێ دووشەممە بڵاویکردەوە، رایگەیاندووە، “شەممەی رابردوو هێزەکانمان بە سەرکەوتوویی هێرشێکیان بە فڕۆکەی هێلیکۆپتەر لە باکوری سوریا ئەنجامدا”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ‘ئەبوهەیل ئەلفیدعانی’ سەرکردەی دیاری داعش دەستگیرکرا”.

بەپێی راگەێنراوەکەی ئەمریکا، ئەلفیدعانی بەرپرسی ئۆپەراسیۆن و کارئاسانیکردنە بۆ ئەندامانی داعش، خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پەیوەندیی سەرتاسەری بە تۆڕەکانی رێکخراوەکەوە هەیە لە ناوچەکەدا.

لە راگەیەندراوەکەدا، لە زاری گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاوە، لیوا تەروی گارلۆکەوە هاتووە، “دەستگیرکردنی بەرپرسانی داعشی وەک ئەلفیدعانی، توانای ئێمە بۆ دیاریکردنی شوێنی تیرۆریستان و بەئامانجگرتنیان و دوورخستنەوەیان لە بەرەکانی شەڕ زیاتر دەکات”.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا جەختی لە پابەندبوونی خۆی بە شکستی هەمیشەیی داعش کردەوە و ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانیان لەسەر زەوی هیچ هاوڵاتییەکی سڤیل بەرنەکەوتووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر