ئەگه‌ر رێ به توركیا بده‌ین هێرش بكاته كوردستانی سوریا هیچ رێگرییەک نامێنێت له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا دژ به كوردی سوریا، برنار كۆشنێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوتری فه‌ره‌نسا و باتریس فرانشیسكی، نوسه‌ر، داوایان له رۆژئاوا كرد هه‌ڵوێستێكی توند دژ به هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی نوێی ئه‌نكه‌ره ده‌رببڕن.
ئه‌وه‌شیان وت: جارێكی تر گه‌ڕاینه‌وه رۆژئاوا، نیشتمانی كوردی سوریا، ئه‌م جاره بۆ ئه‌وه گه‌ڕاینه‌وه به‌بۆنه‌ی دهیهههمین ساڵیادی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ری ناوچه‌كه، سه‌ربه‌خۆبون له‌ژێر ده‌ستی رژێمی ئه‌سه‌د له ساڵی 2012، له چوارچێوه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی، ئاهه‌نگ بگێڕین.
ئه‌و یاده زۆر شڵه‌ژابو، ئه‌گه‌ر خاكی كورده‌كان له تینی خۆ گه‌رمتر بێت، ئه‌وه‌ی زیاتر گه‌رمتری كردوه بانگه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی توركیایه بۆ هێرشێكی نوێی و نزیك كه له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا چواره‌م هێرش ده‌بێت، كه دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان ئه‌نجامدراون.
به‌پێی سه‌رجه‌م ئاماژه‌كان، سه‌رۆكی توركیا سوره له‌سه‌رئه‌وه‌ی كورد له‌ناوببات به‌وپێیه‌ی به توندی نه‌یارن بە پلانی فراوانخوازییه‌كه‌ی ئه‌و و نیشته‌جێكردنی ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان.
له هه‌ر شارێكی پێده‌شتی به‌رین به درێژایی روباری دیجله تا روباری فورات، كورد و هاوپه‌یمانه‌كانیان له عه‌ره‌ب و كریستیانیییهكانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، له‌پشت شڵه‌ژانێكی ره‌وا لە کەناری ڕوبارە ئەفسانەییەکانی میزۆپۆتامیا.
له كاتێكدا هه‌موان به شانازییه‌وه سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به یاد ده‌هێننه‌وه، كۆمه‌كی ئێمه‌ی فه‌ره‌نسی-یان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و له ده‌ستدانی ئه‌و 36000 شهڕڤانهیان بیرناچێت كه باجێكی مرۆیی بو بۆ تێكشكاندنی دژومنه هاوبه‌شه‌كه‌مان دایان.
له‌كاتێكدا له‌روی سۆزدارییه‌وه رێزدهنێن له مردوه‌كانیان، به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌و باجه مرۆییه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت بیده‌ن ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك پاییزی 2019 له ژێر ره‌حمه‌تی توركیای هاوپه‌یمانی ناتۆ جێیانبهێڵین، توركیایه‌ك ده‌زانێت چۆن سود له رۆڵی خۆی له ئۆكرانیا وه‌ربگرێت. ئه‌و ململانێیه‌ی بۆ سه‌پاندنی راسته‌وخۆی روانگه‌یه به باشترین شێوه له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندییه دورمهوداكانمان.
له رۆژئاوا، به په‌ژاره‌و پێداگرییه‌وه، خه‌ڵكی خۆیان بۆ شه‌ڕێكی نوێ ئاماده ده‌كه‌ن، كه سه‌ره‌تاكانی له كرده‌وه‌ی توندوتیژانه‌دا ده‌بینرێت و توركیا له په‌نای سنورهكانیانهوه ئه‌نجامی ده‌دات: بۆردومانی گونده‌كان، خوێندنگاكان، گۆڕستان و كڵێسه‌كان و تیرۆركردنی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان له رێی درۆنهنهوه، به‌رده‌وام به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه. هه‌ر له‌و 10 رۆژه‌ی ئێمه له كۆتایی مانگی ته‌موز له‌وێ بوین، حه‌وت له‌و سه‌ركردانه كوژران كه زۆربه‌یان ژن بون.