هەولێر- نۆرس پرێس
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی ئه‌رمینیا رایگه‌یاند، تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س له ناوچه‌ی قه‌ره‌باغه‌وه گه‌یشتونه‌ته ئه‌رمینیا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی ئه‌رمینیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، تا كاتژمێر 12:00ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، چوار هه‌زار و 850 كه‌س له ناوچه‌ی قه‌ره‌باغه‌وه چونه‌ته ناو خاكی كۆماری ئه‌رمینیا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، داتای تۆماركردن بۆ سێ هه‌زار و 900 كه‌سیان كۆكراوه‌ته‌وه، تا ئێستاش پێداویستییه‌كانی 950 هاوڵاتی دابینكراون، حكومه‌تیش شوێنی نیشته‌جێبونی گونجاو بۆ هه‌مو ئه‌و هاوڵاتیانه دابین ده‌كات كه ش.
له 19ی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ ئازه‌ربایجان ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له قه‌ره‌باغ ده‌ستپێكرد و به ڕێوشوێنی دژه تیرۆر به سروشتی خۆجێیی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌زمی ده‌ستوری وه‌سفی كرد، یه‌ریڤان ئه‌مه‌ی به شه‌ڕانگێزی وه‌سف كرد و ڕایگه‌یاند، هیچ یه‌كه‌یه‌كی ئه‌رمه‌نی له قه‌ره‌باغدا نییه، ڕۆژێك دواتریش له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیری هێزه‌كانی ئاشتیپارێزی ڕوسیا، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ست كرا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا داوای له لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان كرد كه ده‌ستبه‌جێ ئه‌و خوێنڕشتنه ڕابگرن و دوژمنایه‌تییه‌كان كۆتایی پێبهێنن.
ڕۆژی 22ی ئه‌یلول وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا ڕایگه‌یاند، پێكهاته چه‌كداره‌كانی قه‌ره‌باغ به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستاندنی شه‌ڕه‌كان كراوه، ده‌ستیان كردوه به ڕاده‌ستكردنی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئاشتیپارێزی ڕوسیا.