عێراق: فەرماندەی ” فەرماندەیەکی هێزە بیانییەکانی ناو داعش” لە کەرکوک دەستگیرکرا
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمرۆ دووشەممە، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی فەرماندەیەکی هێزە بیانییەکانی ناو داعشیان لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.
بەپێی رگەیەندراوی شانەی رگەیاندنی ئەمنی، ئەو سەرکردەیە بەناوی (ئەبو بوخاری) لە “ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری” لەلایەن دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی ئۆپراسیۆنی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محمد شیاع سودانی و سەرپەرشتی سەرۆکی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لیوا عەبدولوەهاب ئەلسەعدی بووە.
فەرماندە دەستگیرکراوەکە، بە “ئەبو بوخاری” ناسراوە، پۆستی “فەرماندەی هێزە بیانییەکانی ناو داعش”بووە.