رووسیا گوندەوارەکانی ئیدلیب و حەمات بۆردوومان دەکات
ئیدلیب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا دوو هێرشی ئاسمانییان لە ناوچەکانی گوندەواری ئیدلب و حەمات، لە ناوچەکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان لە باکوری رۆژئاوای سوریا، ئەنجامدا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنی بۆردوومانی دوولایەنە لە نێوان هەردوو لایەنی ململانێکەدا لە ناوچەکە بەردەوامە.
پەیامنێری نۆرس پرێس رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا ناوەندی گوندی ئەلحەلوبەیان لە گوندەواری باشووری ئیدلب کردۆتە ئامانج.
ئاماژەیان بەوەشکرد، فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بەهەمان شێوە چواردەووری گوندی ئەلعەنکاوی لە دەشتی ئەلغاب لە رۆژئاوای شاری حەمات، کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکیان پێبگات دەربارەی زیانە مرۆییەکانی.
دوێنێ یەکشەممە، هێزەکانی حکومەتی سوریا دەوروبەری گوندی کەنەسەفەرەیان لە گوندەواری باشووری ئیدلب بۆردومان کرد و بۆردومانەکانی حکومەت دەوروبەری شارۆچکەی سەرمینیشی گرتەوە، لە رۆژهەڵاتی شارەکە.
جگە لەوەش، دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو)، لەڕێگەی ناسێنەرەکانی سۆشیال میدیای خۆیانەوە، کوشتنی دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەتی سوریایان، لە میحوەری گوندی ئەلمەلاجە لە گوندەواری باشووری ئیدلب راگەیاند، لە چیای زاوییە، هەروەها کوشتنی سێیەم ئەندامی هێزەکانی حکومەتیان لە بەرەی تەرنبە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی ئیدلب راگەیاند.