تورکیا گوندەکانی دەوروبەری تلتەمری بۆردوومان کرد

تلتەمر – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، هێزەکانی تورکیا بە تۆپ و دۆشکەی قور سێ گوندیان لە گوندەواری رۆژئاوای شارۆچکەی تلتەمر لە باکووری حەسەکە کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “هێزەکانی تورکیا گوندەکانی (تەویلە، تل تەویل و تل کەڕەبەیت)یان له گوندەواری رۆژئاوای تلتەمر به تۆپ و دۆشکەی قورس، کردە ئامانج”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بەئامانجکردن و بۆردوومانەکانی تورکیا زیانی ماڵییان لێکەوتەوە، لەکاتێکدا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانی مرۆیی بەردەست نییە.

لە کاتێکی پێشتری دوێنێدا، هێزەکانی تورکیا و میلیشیا دڵسۆزەکانیان، بە تۆپی قورس ئەو کرێکارانەیان کردە ئامانج کە لە شارەوانی قەزای زەرکان لە باکووری حەسەکە کاردەکەن، لەکاتێکدا سەرقاڵی قیرتاوکردنی شەقامەکان بوون لە بەشی باشووری شارۆچکەکە.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی