ره‌قه- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە)، ئه‌نجامدانی سێ چالاكی دژ به سوپای توركیا له شاره‌كانی هاوسنور له چوارچێوه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی په‌لامار و هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته له رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له سایتی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه، هه‌سه‌ده ئاشكرایكردوه، له چوارچێوه‌ی “به‌رگری ره‌وا” له‌و سێ چالاكییه‌دا، حه‌وت سه‌ربازی توركیا كوژراون.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، چالاكییه‌كان له سنوری نزیك له شاره‌كانی طره‌ها و ئۆرفه‌و دایلۆك و عه‌نتاب و ماردینط ئه‌نجامدراون و له‌ناو كوژراوه‌كاندا ئه‌فسه‌رێك هه‌یه جگه له چه‌ند بریندارێك.
هه‌سه‌ده تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و كه تێیدا به ئامانجگرتنی تانك و خاڵه سه‌ربازییه‌كانی توركیا به موشه‌كی ئاراسته‌كراو ده‌رده‌كه‌وێت.
سێشه‌ممه‌ی رابوردو، له كوبانێ منداڵێك گیانی له ده‌ستداو چوار سیڤیلی تر و ژنێك به تۆپبارانی توركیا برینداربون.
ماوه‌ی دو مانگه به تۆپی دورهاوێژ و درۆن، توركیا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.