ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی “بێ نیکۆتین”

هەولێر – نۆرس پرێس

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە یەکێک لە لێکۆڵینەوە  رۆژنامەوانییەکانیدا، جگەرەی ئەلیکترۆنی دۆزییەوە کە  رێژەیەکی نیکۆتینی تێدابووە لەکاتێکدا، بە بیانووی ئەوە دەفرۆشرا کە “بێ نیکۆتین” ە.

رۆژنامەکە تاقیکردنەوەی 7 بەرهەمی کردووە کە لە  رێگەی ئەپڵیکەیشنی ئەمازۆنەوە فرۆشراون، کە فرۆشیارەکانیان  رایانگەیاندووە کە هیچ جۆرە نیکۆتینێکی تێدانییە، دەرکەوتووە کە 6 لەو بەرهەمانە ئەو ماددە ئالوودەبوونەیان تێدایە.

جگەرەکان نەک هەر نیکۆتینیان تێدابوو، بەڵکو  رێژەی شلەی  رێگەپێدراو لەناو جگەرەکەدا سنووری یاسایی 2 مل زیاتر بوو.

کۆمپانیای ئەمازۆن بەرهەمەکانی لە فرۆشگاکەی لابردووە تاوەکو کۆتایی لێکۆڵینەوەکان و رایانگەیاندووە،  رێوشوێنی جێبەجێکردن دەگرێتەبەر دژی هەر فرۆشیارێکی سێیەم کە سیاسەتەکانی پێشێل بکات.

رۆژنامەکە لە لایەن بەکاربەرێکەوە لەم کێشەیە ئاگادار کرایەوە کە نەیویستووە ناسنامەکەی ئاشکرا بکات.

ئەو بەکارهێنەرە دەڵێت “هەوڵمداوە واز لە ڤەیپ بهێنم، بۆیە بەرهەمی بێ نیکۆتینم کریوە، نزیکەی 20 جار کڕیومە و پارەیەکی زۆرم بۆ خەرجکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵنیا بووم لەوەی نیکۆتینی تێدا نییە، سەیری پێداچوونەوەکانی ناو ئەپەکەم کرد و خەڵکێکی زۆر دەیانگوت ئەم بەرهەمە لە راستیدا نیکۆتینی تێدایە، دەیانگوت ئەمە فێڵە.

کریارەکە پەیوەندی بە خزمەتگوزاری کریارانی ئەمازۆنەوە کرد بۆ ئەوەی باسی کێشەکەیان بۆ بکات، وەڵامەکەش ئەوە بوو: “بە پشتبەستن بە وەسفەکە، پێمان وایە بەرهەمەکە نیکۆتینی تێدا نییە”.

بەکارهێنەرەکە وەڵامی دایەوە: “بۆیە هیچ پشکنینێک لەسەر بەرهەمەکە نەکرا، هەرچەندە من و کەسانی دیکە لە پێداچوونەوەکان گوتمان پێدەچێت نیکۆتینی تێدابێت”، دواتر نوێنەری خزمەتگوزاری کریاران ئامۆژگاری پیاوەکەی کرد کە پەیوەندی بە فرۆشیارەکەوە بکات.

بریارە بەم نزیکانە  رابگەیەنرێت کە ئایا حکومەتی بەریتانیا جگەرەی ئەلیکترۆنی سەفەری قەدەغە دەکات یان نا، ئەمەش دوای ئەوەی بانگەوازی زیاتر بۆ قەدەغەکردنی لەلایەن پزیشکە باڵاکانەوە دەکرێت.

دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی بەریتانیا زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لێداوە سەبارەت بەو مەترسییە ژینگەییانەی کە  روودەدەن کاتێک جگەرەی ئەلیکترۆنی کە پاتری لیتیۆمی تێدایە لە زبڵدانێکدا فڕێدەدرێت.

جولیان پیچ، بەرێوەبەری جێبەجێکاری کاتی بۆ کوالیتی چاودێری تەندروستی و دەست راگەیشتن لە دەزگای  رێکخستنی دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکان دەڵێت: “بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یاسایی لە بەریتانیا بفرۆشرێن، کۆمپانیاکان دەبێت زانیاری دەربارەی بەرهەمە جگەرەی ئەلیکترۆنی کە نیکۆتینیان تێدایە پێمان بدەن”.

گوتەبێژی کۆمپانیای ئەمازۆن گوتی: “ئێمە بەرهەمەکانمان لابردووە تاوەکو لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت. فرۆشیارانی لایەنی سێیەم بازرگانی سەربەخۆن و دەبێت هەموو یاسا و  رێسا و سیاسەتە کارپێکراوەکانی ئەمازۆن پەیرەو بکەن بۆ فرۆشتن لە فرۆشگاکەماندا. ئێمە رێوشوێنی پێشوەختەمان هەیە بۆ  رێگری دەکەین لە خستنە رووی بەرهەمە قەدەغەکراوەکان، و چاودێری فرۆشگاکەمان دەکەین.”