لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان… سێ رووداوی ئەمنی لە سوەیدا روویاندا
سوەیدا – نۆرس پرێس
لەگەڵ بەردەوامیی نارەزایەتییەکانی پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا دژی حکومەتی دیمەشق، سێ رووداوی ئەمنی لە نێو شارەکەدا روویاندا.
دانیشتوانی شاری -سوەیدا ئەمرۆ یەکشەممە رایانگەیاند، کەسانێکی نەناسراو بۆمبێکیان لە سەر شەقامی قەناوات بەرامبەر نەخۆشخانەی مەزرعە فرێداوە و زیانی ماددی بە دوکانەکان گەیاندووە، هەروها زیان بەر تانکەرێکی سووتەمەنیش کەوتووە.
لە رووداوێکی دیکەدا، کەسانی نەناسراو بۆمبێکیان لە بەردەم میوانخانەی بنەماڵەی ئەترش لە شارەکە فرێدا، کە هاوکات بوو لە گەل بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی حزبی بەعس.
ئاماژەیان بەوەشکرد، دوای نیوەشەوی رابردوو، لە نێو بارگەی حزبی بەعسدا تەقەیەکی زۆر کرا، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانێت.
لە سێ رووداوەکەدا هیچ بریندارێک تۆمار نەکراوە، لەکاتێکدا زیانەکان تەنها لە زیانەکانی ماددیدا سنووردار بوون.
چالاکوانان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، کە دەستی هیزە ئەمنیەکانی حکومەتی سوریا لەم روودانەدا هەیە بە مەبەستی دروستکردنی پشێوی ئەمنی بۆ نەهێشتنی نارەزایەتییەکانی دژی حکومەت.