بەڕێوبەرێتی سووتەمەنی جەزیرە: سەرچاوەی قەیرانی سووتەمەنی کەمبوونەوەی بەرهەمی کێڵگەنەوتییەکانە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی سووتەمەنی جەزیرەی سەر بە بەڕێوبەریی خۆسەریی، قەیرانی ئێستای سووتەمەنی بەستەوە بە “نەبوونی هاوردە لە کێڵگەیەکی نەوتەوە و دابەشکردنی سوتەمەنی گەرمکەرەوەوە”، هاوکات بەرپرسێکی دیکە رایگەیاند کە “بڕەکان وەک خۆیان دەگەن”، پاش بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بۆ کەرتە تایبەتەکان.
ماوەی چەند رۆژێکە بەنزینخانەکانی قامشلۆ و حەسەکە و رەققە گرفتی کەمبوونەوەی سووتەمەنی بەخۆوە دەبینن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە شۆفێرانی ئۆتۆمبێل داواکارییان هەیە بۆ دابینکردنی سووتەمەنی، هەفتەی رابردوو بەڕێوبەرێتی سووتەمەنی رۆژئاوای کوردستان بە نۆرس پرێسی راگەیاند کە ” لە هەوڵدان بۆ دابینکردنی سووتەمەنی کوالیتی باشتر” دوای بەرزکردنەوەی بڕەکەی.
جوان ئەیوب، بەڕێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی سووتەمەنی لە ناوچەی جەزیرە رایگەیاند، قەیرانی سووتەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ “نەبوونی هاوردە لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەرەوە لە دێرەزوور، کە پێشتر زۆربەی وێستگەکانی ناوچەکە، لە پاشخانی ئەو گرژییە ئەمنییانەی کە دێرەزوور لەم ماوەیەی دواییدا بەخۆیەوەبینی” بە گوتەی ئەو.
لەکاتێکدا سەرچاوەیەک لە بەشی سووتەمەنی باکوری سوریاوە کە سەرپەرشتی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییە هەرێمەکان دەکات رایگەیاند، “هەموو بەشەکان بڕی خۆیان وەردەگرن”.
ئەیوب دەشڵێت، “هۆکارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ دابەشکردنی نەوتی گەرمکەرەوە بەسەر دانیشتواندا، ئەمەش فشاری دروستکردووە بۆ ئەوەی بڕی پێویست بەشێوەی ئاسایی خۆی دابین بکرێت”.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی سووتەمەنییەکان پێیوابوو کە قەیرانەکە “بەم زووانە کۆتایی دێت”.