مەسرور بارزانی پێشوازیکرد لە شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا

هەولێر – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوای لە شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا(ئەنەکەسە) کرد.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی دوێنێ بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوای لە شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا(ئەنەکەسە) کردووە.

بە گوێرەی راگەێنراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندەکەی ئەنەکەسە پێکهاتبوون لە عەبدولحەکیم بەشار و ئیبراهیم برۆ ئەندامانی ئەنجومەنەکە.

لە راگەێنراوەکەدا هاتووە، “لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی و پێشهات و پەرەسەندنەکانی سوریا تاوتوێ کران” .

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، کە “جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا بە شێوەیەکی ئاشتییانە و دابینکردنی ماف و داخوازییە رەواکانی گەلی کورد کرایەوە”.