نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە زیادبوونی توندوتیژی لە کامپی هۆل و زیادبوونی هێرشی درۆنەکانی تورکیا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
عومران ریزا، رێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری مرۆیی لە سووریا، ئەمڕۆ، پێنجشەممە، هۆشداری دا لە زیادبوونی توندوتیژییەکان لە کەمپی هۆل لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە و پەرەسەندنی سەربازیی تورکیا لەم دواییانەدا لە باکووری سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە بووە هۆی کوژرانی خەڵکانی سڤیل.
ئەمەش لە میانی راگەێنراوێکی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی هات، سەبارەت بە گەشتی 4 ڕۆژەی “ریزا” بۆ رۆژئاوای کوردستان، کە تیایدا ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد بە وەرگرتنەوەی هاووڵاتیانی خۆی لە کامپەکانی هۆل و ڕۆژ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمپی هۆل بەدەست کورتهێنانی بودجەیەکەوە دەناڵێنێ کە خۆی دەدات لە 45 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
“ریزا” ترسی هەیە لەو ئاڵۆزیانەی دانیشتوانی کەمپەکە لە رۆژئاوای کوردستان تووشی دەبن، هەروەها لە قەیرانی ئاو لە ناوچەکەدا.
بەڵێنی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە، بە شێوەیەکی هەمەلایەنە و لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکاندا نوێ کردەوە.
ژمارەی دانیشتوانی کامپی ئەلعەریشە 14526 کەسە کە لە سەدا %85 ژن و منداڵن، و کامپی ئەلمەحمودلی 8944 کەسن، لە سەدا %81 ژن و منداڵن، و کامپی رۆژ 2506 کەس، %97 ژن و منداڵن، کامپی هۆل زیاتر لە 56 هەزار کەسی تێدا دەژی کە بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان %94 ژن و منداڵن.