هەولێر- نۆرس پرێس
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، دوای 20 كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ نیویۆرك هێنا و گه‌ڕایه‌وه به‌غدای پایته‌خت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی دوای كۆتاییهێنان به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ نیویۆرك، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌غدای پایته‌خت، له‌و سه‌ردانه‌شدا چه‌ندین دیدار و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتانی جیاجیا ئه‌نجامدا.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نیویۆرك، محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌كانی 78ه‌مینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وتارێكی پێشكه‌ش كرد، ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامی خسته‌ڕو.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نیورۆك و له‌په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵندا، سه‌رۆكی بولگاریا، سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌رویج، سه‌رۆكی كۆماری قوبرس، سه‌رۆكی كۆماری كۆریای باشور، سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوه‌یت، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی یه‌مه‌ن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، كۆمیسیۆنی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا (ESCWA)، سه‌رۆك و نوێنه‌رانی كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ ئێلیكتریكی و گروپی ته‌كنه‌لۆژیای فره‌نه‌ته‌وه‌یی هۆنیوێڵ و كۆمپانیای یاسایی ئه‌مریكی كۆڤێنكین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا”.
محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نیویۆرك، سیمینارێكی دیدار و دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ژوری بازرگانی ئه‌مریكی به ئاماده‌بونی بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها به‌شداری له دانیشتنی دیالۆگ له ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، سیمپۆزیۆمێكی دیالۆگ كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی ئه‌مریكی ئه‌لمۆنیته‌ر و سێمافۆره‌وه كرد، جگه له ژماره‌یه‌ك چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن.